ئاگاداربە هاک نەکرێیت!

١- پاسوۆردێکی بەهێز دروست بکە.
هەوڵبدە لە بەکارهێنانی ناو لەگەل رۆژی لەدایک بوون خۆت بەدووربگریت چونکە هاککەر دەتوانێت بە ئاسانی ئەو جۆرە ژمارەی نهێنیانە بشکێنێت و بچێتەناو هەژمارەکەتەوە.
ژمارە نهێنیەکەت با لە ٨ پیت و ژمارە کەمتر نەبێت، تا ژمارە نهێنیەکەت درێژتر بێت ئەوا زیاتر کاتی دەوێت بۆ هاککەرەکە بۆی بشکێنێت، هەوڵبدە لە ژمارەنهێنیەکەت لە پیت، ژمارە و هێما پێکهاتبێت.
٢- ژمارە نهێنیەکانی هەژمارەکانی دیکەت وەک یەک نەبن.
کاتێک ژمارەیەکی نهێنی بۆ نموونە بۆ فەیسبووکەکەت دادەنێیت هەوڵبدە وەک ئەوەی ئیمەیلەکەت یاخود هەژمارێکی دیکەی تۆرەکۆمەڵایەتیەکانت نەبێت، ئەگەر بێت و هەمووی وەک یەک بێت ئەوە کاتێ هەژمارێکت هاک دەکرێت هاککەر بە ئاسانی دەتوانێت هەژمارەکانی دیکەت بەدوادا هاک بکات.
٣- هەمووکات لەوە دلنیابە کە دەرچوویت لە هەژمارەکەت.
هەرگیز هەژمارەکەت بە کراوەیی بەجێمەهێلە بەتایبەتی لە کاتێکدا کە کۆمپیتەرێکی گشتی بەکاردێنیت وەک لە کتێبخانەکان و شوێنە گشتیەکان، هەمووکات لەوە دڵنیابە کە تۆ دەرچوویت و کەسیک ناتوانێت زانیاریەکانت ببینێت.
٤- با ژمارەنهێنیەکەت لە هیچ کۆمپیوتەرێکدا خەزن نەبێت.
هەوڵ بدە خۆت بەدووربگریت لە خەزن کردنی ژمارەی نهێنی لەسەر ئامێرەکانی تێکنەلۆژیا بۆئەوەی لەکاتێکدا بەردەستی کەسێکی دیکە دەکەوێت نەتوانێت بچێتە ناو هەژمارەکەت.
٥- ژمارە نهێنیەکەت تەنها لە ئامێری تەکنەلۆژیای متمانەپێکراودا بنووسە.
کاتێک لەسەرکۆمپیتەرێک شت دەنووسیت هاکەر دەتوانێت لە پاش بەکارهێنانی ئەو کۆمپیوتەرە نووسینەکانت سەیربکاتەوەو بەو جۆرە ژمارە نهێنیەکەت بدۆزێتەوە.
٥- هاورێیەتی کەس وەرمەگرە کە نەیناسیت.
هاورێیەتی کەسێک وەرمەگرە لەسەر تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە نەیناسیت چونکە ئەو کەسە لەوانەیە بە ناسنامەیەکی ساختەوە داینابێت و بیەوێت زانیاریەکانی تۆی دەستبکەوێت، هەوڵ بدە ئاگاداری ئەو پۆستانە ببیت کە دایدەنەیت و بزانیت چی لەگەل خەلکیدا بەشدەکەیت، لە کاتێکدا کە تۆ ئاماژە دەدەیت بەوەی کە لە دەرەوەی لەوانەیە کەسێکی نەخوازراو دوات بکەوێت یاخود سوود لەوە ببینێت کە تۆ لە مالەوە نیت و بچێتە ناو مالەکاتانەوە.
0 comments :
Post a Comment