ژیان نامە
ڤلیام هێنرى بیڵ گه‌یتسى سێهه‌م ناسراو به بێڵ گه‌یتس به‌رپرس و دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى "مایكرۆسۆفت "ه هه‌ر ئێستامایكرۆسۆفت به‌زیاتر له‌چل هه‌زار كارمه‌ند له‌شه‌ست ولاتى جیهانه‌وه به‌داهاتى 3/25میلیارد دۆلار له‌كۆتاتیى سالى 2001یه‌كێك له‌سه‌ركه‌وتووترین كۆمپانیاكانى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و یه‌كێك له‌پێشه‌نگاكانى كۆمپیته‌ربووه . بێڵ گه‌یتس له28ى ئۆكتۆبه‌رى سالى 1955 له‌بنه‌ماله‌یه‌كى مامناوه‌ندى له‌شارى "سیاتل"ى ئه‌مریكا له‌دایك بووه .باوكى بیل ڤیلیام هێنرى گه‌یتسى دووه‌م بریكارى خانه‌ى داد و یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانى شارى سیاتل بووه و دایكیشى مامۆستاى قوتابخانه و یه‌كێك له‌ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى به‌رێوبه‌رى "یونایتد ڤاى ئه‌نتر ناشناڵ بوو كه له كاروبارى خێرخوازیشدا چالاكى ده‌كرد . بیل گه‌یتس له‌و بنماله‌دا و له‌پال دوو خوشكه‌كه‌ى خۆیدا گه‌شه‌ى كرد. گه‌یتس له‌سه‌رده‌مى مندالیدا زۆربه‌ى كاته‌كانىلا له‌گه‌ل دایه گه‌وره‌یدا به‌سه‌رده‌برد و دایه گه‌وره‌شى كاریگه‌ریه‌كى زۆرى به‌سه‌ریه‌وه هه‌بوو. ناوبراو وه‌ر له هه‌مان سه‌رده‌مى مندالیه‌وه روحى ململانێى خۆى پیشان دا‌و هه‌وه‌لى ده‌دا بۆئه‌وه‌ى له‌هه‌موو بواره‌كاندا پێش دۆسته‌كانى خۆى بكه‌وێت . گه‌یتس قۆناغى سه‌ره‌تایى خوێندنى له خوێندنگه‌ى گشتى LAKESIDE ته‌واو كردووه هه‌ر له‌وىَ بوو كه له‌گه‌ڵ كۆمپیته‌ر ئاشنا بوو. له‌سه‌ره‌تاى یه‌كێك له‌ساله‌كانى خوێندندا مامۆستاكان بریاریاندا به‌یارمه‌تى بنه‌ماله‌ى خوێندكاره‌كان سه‌نته‌رێكى كۆمپیته‌ر قه‌رزبكه‌ن و خوێندكاره‌كان له‌وىَ فێرى كۆمپیته‌ربكه‌ن بێل گه‌یتس له‌وكاته‌دا بوو كه‌له‌گه‌ل كۆمپیته‌ر ئاشنابوو زۆرخێرا شاره‌زاییه‌كى ته‌واوى له‌وبواره‌دا ده‌سته‌به‌ركرد و له‌ته‌مه‌نى 13 سالیدا ناوبراو یه‌كه‌مین پرۆگرامى خۆى كه یاریه‌كى ساكارى كۆمپیته‌رى بوو ،نوسى گه‌یتس هاورىَ له‌گه‌ل دۆسته‌كه‌ى خۆى پۆل ئالن كه‌دوو سال له‌ىگه‌یتس گه‌وره‌تربوو و له بوارى ره‌ق ئامێرى كۆمپیته‌ریشدا شاره‌زابوو زۆربه‌ى كاته‌كانى خۆى به‌نوسینى پرۆگرام ته‌رخان كردبوو گه‌یتس له‌سالى 1973چووه زانكۆى هاروارد و له‌وىَ له‌گه‌ل ستیمۆ بالمر (كه‌ئێستا به‌رپرسى به‌شى ئیداره‌ى مایكرۆسۆفته) ئاشنابوو .گه‌یتس ئه‌و كاته‌ى كه له هاروارد بوو یه‌ك BASICD ى كۆمپیته‌رى AITS ALTAIR دارشت بیل كۆمپانیایه‌كى بچوكیان به‌ناوى Microsoft و به‌دروشمى "له‌هه‌موو مالێكدا كۆمپیته‌رێك دامه‌زراند مایكرۆسۆفت هه‌موو چه‌شنه پرۆگرامێكى بۆ كۆمپیته‌ره جۆراو جۆره‌كان به‌رهه‌م دێنا .له‌و سه‌رده‌مه‌دا مایكرۆسۆرفت ته‌نها 40 فه‌رمانبه‌رى هه‌بوو كه‌به‌شێوه‌یه‌كى شه‌وانه رۆژى كاریان ده‌كرد و فرۆشى سالانه شیان ته‌نیا 4/2میلیۆن دۆلار بوو له‌سالى 1980كۆمپانیاى ibm بۆئه‌وه‌ى له‌بازارى كۆمپیته‌ره‌كان جىَ نه‌مێًنێت ، بریاردا كه كۆمپیته‌ره‌كه‌ى خۆىكه‌ناوى pcله‌سه‌ردانرا و كۆمپیته‌ره‌كانى ئه‌مرۆش هه‌ربه‌و پێیه دروست ده‌كرێن ،به‌رهه‌م بێنێت و ره‌وانه‌ى بازاریان بكات . ئه‌و كۆمپانیایه بریارى دا كه ئه‌ركى نه‌رم ئامێره‌كه‌ى به‌كۆمپانیایه‌كى دیكه بسپێرێت ئه‌وه بوو كه به‌خت رووى له مایكرۆسۆفت كرد و ibm گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ل كۆمپانیایه‌كى بچوكى مایكرۆسۆفت بۆئه‌وه‌ى نه‌رم ئامێر ى گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ل كۆمپیته‌ره‌كانى ibm به‌رهه‌م بێنێت . كۆمپیته‌ره نوێیه‌كان پرۆسیسۆرى 16بیتى 8088ى كۆمپانیاى "ئینتێل " یا تێدا به‌كار هاتبوو هه‌ر بۆیه مایكرۆسۆفت بۆفرۆشتنى زمانى پرۆگرامه‌كانى خۆى پێویستى به‌سیته‌مێكى 16بیتى هه‌بوو . له‌و كاته‌دا كه‌سێك به‌ناوى تیم پاترسۆن له‌كارگه‌ى ماله‌كه‌ى خۆیدا كۆمپیته‌رێكى 16بیتى بچوكى به‌رهه‌م هێنا هێنابوو و سیسته‌مێكى ساكارى 16 بیتى داس 86ى له‌سه‌ر دانابوو .بیل گه‌یتس هه‌موو مافێكى سیسته‌مى داس 86ى به‌نرخى 75 دۆلار كرى بیل گه‌یتس پۆل ئالن ،سیسته‌مى داس 86" یان به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو له‌گه‌ل كۆمپیته‌ره‌كانى ibm گۆری و تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانیان زیاد كرد و سیسته‌مێكى به‌هێزى 16 بیتیان به‌رهه‌م هێنا. مایكرۆسۆفت ناوى ms-dos ى له‌سه‌رئه‌و سیسته‌مه دانا .
Ms-dosله‌سه‌ركۆمپیته‌ره‌شه خسیه‌كانى ibm دانراو ibm به‌شێك له مایكرۆسۆفت و ورده ئیمپراتۆریه‌تى ئاغاى بێل گه‌یتس له ms-dos بونیات نرا دواتر مایكرۆسۆفت به‌به‌رهه‌م هێنانى سیسته‌مى گرافیكى WINDOS و به‌رهه‌مى سه‌ركه‌وتوى دیكه هه‌نگاوى گه‌وره‌ترى به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌لێنا.
به‌پێى دواین ئاماره‌كان زیاتر له 95له‌سه‌دى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌كۆمپیته‌رى تایبه‌تیان هه‌یه ، له‌به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌كانى مایكرۆسۆغت كه‌لك وه‌رده‌گرن . ئێستا بۆ ماوه‌ى سێزده ساله كه بیل گه‌یتس به‌زیاتر له 57 میلیارد دۆلار به‌ده‌وله‌مه‌نترین كه‌سى جیهان ناسراوه. یه‌كیسَك له‌هۆكاره‌كانى سه‌ركه‌وتنى مایكرۆسۆفت به‌وته‌ى خودى گه‌یتس ، دامه‌زراندنى كه‌سانى زیره‌ك له‌و كۆمپانیایه دایه .
گه‌یتس كاتێك كه‌ته‌مه‌نى ته‌نیا 19 سال بوو ، به‌رێو به‌رى مایكرۆسۆفت بوو .ناوبراو ئه‌وه‌نده‌ى كار ده‌كرد كه‌ته‌نانه‌ت زۆر جاران بۆماوه‌ى چه‌ند رۆژێك شوێنى كاره‌كه‌ى خۆى به‌جىَ نه‌ده‌هێشت و هاورێ له‌گه‌ل فه‌رمان به‌ره‌كانى خۆى به‌وردى له‌سه‌ر پرۆژه جۆران جۆره‌كانى و پێشنیازى مشته‌ریه‌كانیان كاریان ده‌كرد گه‌یتس له‌سالى 1994 ملیندا فرنج گه‌یتس هاوسه‌رگیرى كردوو و له‌سالى 1996 كچێك و له‌سالى 1999ش كورێكیان بووه . بێل گه‌یتس درژه‌ى به‌رێگاكه‌ى دایكى دا‌و هاورىَ له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى چه‌ندین دامه‌زراوى خێرخوازى له‌سه‌رانسه‌رى دونیادا دامه‌زراند .ئێستا بیل گه‌یتس هاورىَ له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو منداله‌كانى له شارى سیاتل ده‌ژین.
0 comments :
Post a Comment