ئەگەر مرۆڤ لەسەر زەوی نەمێنێت ! چی ڕوو دەدات ؟؟

 یانه‌ی كوردلووك

           ئەگەر مرۆڤ لەسەر زەوی نەمێنێت..!                                         

چی ڕوو دەدات !!
ئەگەر مرۆڤ لەسەر زەوی نەمێنێت، زۆربەی ئەو گیاندارانەی کە رووبەرووی لەناوچوون دەبنەوە دەگەڕێنەوە باری سروشتی خۆیان، لە ماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێردا پیسبوونی رووناکی نامێنێت، دوای ٣ مانگ پیسبوونی ژینگە بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات، دوای ١٠ ساڵ گازی میسانی ژەھراوی لە ھەوادا نامێنێت..!
دوای ٢٠ ساڵ لە نەمانی مرۆڤ لەسەر زەوی، گوڵ و دارستانەکان لادێ و گوندەکان دادەپۆشێت، دوای ٥٠ ساڵ رێژەی ھەڵگیراوی ماسی لە جیھان دا زیاد دەکات و رێژەی نیترات و خوێ لە ئاوی شیرین دا کەمدەکات.
لەماوەی نێوان ٥٠ بۆ ١٠٠ ساڵ دوای نەمانی مرۆڤ لەسەر زەوی، گوڵ و دارستانەکان بەرەو شارو شەقامەکان دێت، دوای ١٠٠ ساڵ ئەو خانووانەی کە لە دار دروستکراوە لەناودەچن، لە ماوەی نێوان ١٠٠ بۆ ٢٠٠ ساڵ پردەکان دەڕوخێن، دوای ٢٠٠ ساڵ ئەو بینایانەی کە لە شوشەو ئاسن دروستکراون لەناودەچن. دوای ٢٥٠ ساڵ بەنداوەکان ھەرەس دێنن. دوای ٥٠٠ ساڵ رووەکی مەرجانە کە ئێستا بەرەو لەناوچوون دەچێت دەگەڕێتەوە باری سروشتی خۆی.
بەڵام دوای ١٠٠٠ ساڵ لە نەمانی مرۆڤ لەسەر زەوی زۆربەی ھەرەزۆری ئەو بینایانەی کە لە بەردو چیمەنتۆ دروستکراون نامێنێت، رێژەی کاربون لە ھەوادا دەگەڕێتەوە باری سروشتی خۆی.
لە ماوەی ٥٠٠٠٠ ساڵ دا زۆربەی ھەرەزۆری شوشەو پلاستک کە لەسەر گۆی زەوی ھەیە شیدەبێتەوەو نامێنێت، ھەروەھا زۆربەی شوێنەوارەکانی مرۆڤ دوای ٥٠٠٠٠ ھەزار ساڵ نامێنێت، بەڵام ھەندێک پاشەڕۆی کیمیایی ھەردەمێنێتەوە کە دوای ٢٠٠٠٠٠ ساڵ بەتەواوەتی نامێنێت.
بەڵام پاشەڕۆکانی یۆرانیۆم و گازە بکوژەکان بۆ ماوەی ٢ ملیۆن ساڵ دەمێنن..!!



Google Plus بڵاو کردنەوە لە

دەربارەی نوسەر Muhammad Rasul

ئێمە کۆمەڵێک گەنجین هەستاوین بە دروستکردنی ئەم ماڵپەرە ئامانجمان خزمەتکردنی تا کی کوردە تەنانەت بە زانیاریەکی بچوکیش بێت ئێمە یەکەم نین بەڵام تەواو جیاوازین
    Blogger Comment
    Facebook Comment

0 comments :

Post a Comment