به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌ركه‌وتوه، دارچینی ده‌توانێت بیری مرۆڤ به‌هێز بكات به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ندا كه كێشه‌كانی بیرچونه‌وه به‌ره‌وزیادبوون ده‌چن. توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی كالیفۆڕنیا ئه‌نجامدراوه و باس له بوونی دوو مادده‌ی كاریگه‌ر ده‌كات له پێكهاته‌ی دارچینیدا كه به سینا مالدیهید و ئیپاكاچینن ناسراون و كارده‌كه‌نه سه‌ر جۆره پرۆتینێك له مێشكدا كه به تاو ناسراوه، به‌رپرسه له توشبوونی مرۆڤ به كێشه‌كانی بیرچونه‌وه به تایبه‌ت نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر. توێژه‌ره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن مادده‌ی سینا مالدیهید كاریگه‌ریه‌كی زۆر ده‌كاته سه‌ر پرۆتینی تاو هه‌روه‌ها مادده‌ی ئیپاكاچیننیش وه‌ك مادده‌یه‌كی دژه ئۆكسید كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پرۆتینه ده‌بێت، ئه‌م كاریگه‌ریانه‌ش له‌سه‌ر كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن زیاتره. توێژینه‌وه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه كه نابێت، دارچینی به بڕی زۆر به‌كار بهێنرێت، چونكه زۆر به‌كارهێنانی زیانی ته‌ندروستی به‌دواوه‌یه و ئه‌گه‌ری توشبوون به چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك زیاد ده‌كات.
-
Blogger Comment
-
Facebook Comment
Subscribe to:
Post Comments
(
Atom
)
0 comments :
Post a Comment