
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیای گۆگڵ ته‌كنۆلۆژیایه‌كی تازه‌ی بۆ گۆڕینی ده‌نگێكی تۆماركراو بۆ ده‌نگێكی تۆماركراو له ناو كۆمپیوته‌ردا ئاشكراكرد، یان به جۆرێكی تر ده‌نگی كه‌سێكی ئاسایی وه‌ك خۆی تۆمار ده‌كات، دواتر و له‌كاتی گوێگرتن له ده‌نگه تۆماركراوه‌كه، وه‌ك ئه‌وه وایه كه‌سه‌كه خۆی قسه بكات. له زنجیره درامای به‌ناوبانگی ته‌له‌فزیۆنی (ستار ترێك)دا كاره‌كته‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ردا قسه‌یان ده‌كرد و كۆمپیوته‌ره‌كانیش وه‌ڵامیان ده‌دانه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌و ته‌كنیكه داهێنانێكی كه‌م وێنه بوو له ساڵانی 1960 دا، به‌ڵام ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ به‌ره‌وپێشچوونێكی زۆری ته‌كنۆلۆژیا له داهاتوودا. له ساڵانی 60دا تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ردا گشتگیر بوو بۆ فه‌رماندان و وه‌ڵامدانه‌وه و هه‌موو كاروبارێكی ئۆفیس به‌كارده‌هێنرا، تایبه‌ت نه‌بوو به كه‌سێكی دیاریكراو. له ڕۆمانه‌كه‌ی (ویلیه‌م گیبسن) كه له ساڵی 1984دا بڵاویكرده‌وه به وردی قۆناغه‌كانی ته‌كنیكی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ردا خرابووه ڕوو. له كتێبه‌كه‌دا خه‌ڵك (وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی) خۆی له كۆمپیوته‌ردا هه‌بوو و له‌ڕێی كۆمپیوته‌رێكی سكانی سێ دووری كه وێنه‌ی ده‌موچاوی كه‌سه‌كه و وێنه‌یه‌كی تۆماركراوی ده‌نگه‌كه و چه‌ندین زانیاری دروستكراو له‌سه‌ر كه‌سێتی كه‌سه‌كه له‌خۆگرتبوو خرابووه‌ڕوو. له ڕۆمانێكی تردا (ویلیه‌م گیبسن) بیرۆكه‌یه‌كی فراوانتری له‌و باره‌یه‌وه خستبووه‌ڕوو. به‌گوێره‌ی كتێبه‌كه خه‌ڵك ده‌توانن زانیاریی تایبه‌ت به كه‌سێتی خۆیان له ئه‌مبارێكی زانیاریی میدیادا تۆمار بكه‌ن كه پرسیاریان لێبكرێت وه‌ڵامێك ده‌ده‌نه‌وه كه زۆر نزیك بێت له بابه‌ته‌كه، دیدوبۆچوونی گۆگڵ له (ویلیه‌م گیبسن) نزیكتره تا (ڕۆدن بێری). ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه ئاماده‌یه بۆ كاركردن چه‌ند ساڵێك له‌وه‌وبه‌ر كۆمپانیای (مایكرۆسۆفت) ته‌كنۆلۆژیای گفتوگۆی ئه‌لیكترۆنی به‌كارهێنا هاوشێوه‌ی ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كرد. به‌گوێره‌ی ته‌كنۆلۆژیاكه كه وشه‌یه‌ك یان ڕسته‌یه‌ك ده‌نووسیت به ده‌نگی (ئێلڤیس پرێسلی یان مارلین مۆنرۆ) ده‌خوێندرایه‌وه. ئێستاش مایكرۆسۆفت بره‌وی داوه به‌و ته‌كنۆلۆژیایه. چه‌ندین هه‌واڵ بڵاوكرایه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی (ڕۆجه‌ر ئێبێرت) ته‌كنۆلۆژیای (تۆمارێكی ده‌نگی هاوشێوه‌ی ده‌نگی ڕاستقینه‌ی خۆی) به‌كارهێناوه. له ساڵی 2006دا و به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه (ئێبێرت) نه‌یده‌توانی قسه بكات. بۆیه كۆمپانیایه‌كی (سكۆتله‌ند)ی چه‌ند ده‌نگێكی تۆماركراوی (ئێبێرت)ی كه له (ته‌له‌فزیۆنه‌كان) و له‌سه‌ر (دی ڤی دی) بڵاوكرابوونه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارهێنا. ئێستاش ته‌كنۆلۆژیاكه ئاماده‌یه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌خرێته به‌رده‌م به‌كارهێنه‌رانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت. گۆگڵ هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی ئێوه ده‌زانێت ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له به‌ركارهێنه‌ره به‌رده‌وامه‌كانی گۆگڵ، گۆگڵ ناو و ئه‌درێس و ژماره‌یه ته‌له‌فۆن و حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانت ده‌زانێت، هاوكات هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و ته‌وه‌رانه‌ی گه‌ڕانت بۆ كردووه تۆماركراوه. له پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕادیۆ له (به‌رلین) (ئێریك شمیت) به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له كۆمپانیای گۆگڵ كورته باسێكی ده‌رباره‌ی زانیاری به‌كارهێنه‌رانی سایته‌كه‌ی خسته‌ڕوو. گۆگڵ چه‌ند به‌شێكی مێشكت له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت تۆماركردووه. (ئێریك شمیت) شه‌پۆلی داهاتووی به (سه‌رده‌می زیاده‌ی مرۆڤایه‌تی) ناوبرد. زاراوه‌یه‌كی تازه‌ی داهاتوو كه به‌واتای له یادنه‌چوونی هیچ شتێك دێت، چونكه كۆمپیوته‌ر هه‌موو شتێكی له‌یاده. مه‌به‌ستی (ئێریك) میمیۆری دروستكراوه. وێنه‌یه‌كی تازه‌ی (زیاده‌یی مرۆڤایه‌تی) ئێستا هه‌یه. له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌میشه كاروبار و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و دیدوبۆچوون و شته‌كانی ترت له‌یاد بێت ده‌توانیت له میمۆری گۆگڵدا تۆماری بكه‌یت. هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی گه‌ڕانت بۆ كردوووه گۆگڵ ده‌توانێت چاودێری بكات، سێرڤه‌ره‌كانی گۆگڵ ده‌توانن بچنه ناو ته‌نانه‌ت ئیمه‌یڵ و بۆكسی چاتكردنیشه‌وه. به تێپه‌ڕبوونی هه‌ر ساڵێك گۆگڵ زیاتر له بیروهۆشماندا جێگیر ده‌بێت. گۆگڵ پێش ڕووداوه‌كان ده‌كه‌وێت به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له كۆمپانیای گۆگڵ له پیشانگه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، كۆمپانیاكه‌ی ده‌توانێت پێشنیاز بكات بۆ به‌كارهێنه‌رانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی تۆ چیت به‌لاوه گرنگه، چونكه ده‌زانن تۆ له كوێیت و حه‌زت له چییه، به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی گۆگڵ پێشنیازی گونجاوت بۆ ده‌كات، تا بیرت بێنێته‌وه و سه‌رنجت به‌لای ڕاستییه‌كاندا ڕابكشێت، ڕه‌نگه گۆگڵ زه‌نگت بۆ لێبدات و پێت بڵێت، سبه‌ینێ ڕۆژی له دایكبوونی (هاوڕێكه‌ته)، بۆچی دیارییه‌كی بۆ ناكڕیت. به‌منزیكانه وێب سایتی ئاماژه‌كردن ده‌كه‌وێته گه‌ڕ ته‌وافوقی نێوان به‌رنامه‌ساز و پسپۆڕانی بواری ئه‌لیكترۆنی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر دێنێته ئارا، وێب سایتی ئاماژه‌كردن یان (Web 3.0) چاوی ئینته‌رنێته كه له‌ڕێیه‌وه به‌رنامه‌كان له‌سه‌ر تۆڕه‌كه ده‌خرێنه‌ڕوو، ئه‌مڕۆ خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت پشت به گه‌ڕان ده‌به‌ستێت. ئه‌گه‌ر بته‌وێت شتێك بزانیت (ناوی بابه‌ته‌كه یان ئه‌و شته‌ی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێیت) له بۆكسی گه‌ڕاندا ده‌ینووسیت، سێرڤه‌ره‌كه تێناگات ته‌نیا ئه‌و لینك و بابه‌تانه‌ی له ئینته‌رنێتدان و نزیكن له وشه‌كه‌ی تۆوه‌وه ده‌خاته به‌رده‌م، به‌ڵام سبه‌ینێ خزمه‌تگوزارییه‌كه به‌جۆرێكی تر ده‌بێت زۆر نزیكتر ده‌بێت له‌و وشه یان ئه‌و بابه‌ته‌ی تۆ مه‌به‌ستته و گه‌ڕانی بۆ ده‌كه‌یت. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ناوی بابه‌ته‌كه یان وشه بنووسیت ته‌نیا پرسیارێكت له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه و بكه و سێرڤه‌ره‌كه لیستێكت ده‌خاته به‌رده‌م. ئه‌وه‌ش بزانه گۆگڵ هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی هه‌موو شتێك و هه‌موو كه‌سێك نازانێت، ئاگاداری چه‌ند لایه‌نێك ده‌بێت وه‌ك (فه‌یس بووك) پێی ده‌ڵێت (لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان). له‌وانه ده‌توانیت بپرسیت، هاوڕێكانم پێشنیازی سه‌یركردنی چ فیلمێك ده‌كه‌ن؟ وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌مان بۆ كردن، چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی گۆگڵ قسه‌ت له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و لێت تێ بگه‌ن. هه‌موو شتێك له‌باره‌ی تۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانناسیت بزانن، بۆیه باشتر وایه پێشتر پێشنیازی ژیرانه ئاماده‌بكه‌یت و هه‌موو شتێكی ئینته‌رنێت تێبگه‌یت، به ده‌نگی خۆت قسه بكه، ئه‌وه‌ی ده‌ستت ده‌كه‌وێت وێنه‌یه‌كی خۆته. له وێنه (كۆپییه‌كه‌ی) خۆت ده‌پرسیت چی بكات، بۆ نموونه به هاوڕێكه‌م بڵێ ئاماده‌بێت، داوای ئه‌و فیلمه بكه. كارته‌كانی سه‌ری ساڵ بنێره. كاتێك گۆگڵ نامه‌ی ده‌نگی بۆ هاوڕێكانت ڕه‌وانه ده‌كات به ده‌نگی خۆت ده‌بێت. هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی تۆ ده‌زانێت. له‌جیاتی تۆ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. ده‌كرێت خزمه‌تگوزارییه‌كه ناوبنێیت (Google me). له داهاتوودا گۆگڵ سكانی ده‌نگ و ده‌موچاوت ده‌كات سه‌ره‌نجام سكانی هه‌موو ژیانیشت ده‌كات.
سەرچاوە کوردلوک
0 comments :
Post a Comment