
لە کۆنفرانسى گەشەپێدانى نەتەوەیەکگرتووەکاندا کە 25ى ئەم مانگە لە شارى نیویۆرک بەڕێوە چوو، ئەنجێلا مێرکڵ ڕاوێژکارى ئەڵمانیا داواى لە مارک زوکەربێرگى دامەزرێنەر و بەڕێوەبەرى گشتى فەیسبوک کرد هەوڵى سنوردارکردنى ئەو نوسین و ڤیدۆ و وێنانە بدات کە لە فەیسبوک دادەنرێن و دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەى گیانى ڕەگەزپەرستى.
لە دیدارەکەیدا لەگەڵ زوکەربێرگ، مێرکڵ نیگەرانى خۆی دەربڕی بەرامبەر هێرشى چەند کەسێکى ئەڵمانى بۆ سەر پەنابەران و هۆکارى ئەو هێرشەشى بۆ بڵاوبوونەوەى وێنە و ڤیدیۆى ڕەگەزپەرستانە کردەوە.
زوکەربێرگى دامەزرێنەرى فەیسبوک، دڵنیایی دا بە ڕاوێژکارى ئەڵمانیا و بەڵێنى دا کار بکات بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەى هەر بابەتێک کە ڕێگە بۆ ڕەگەزپەرستى خۆش بکات.
0 comments :
Post a Comment