
لە سەرەتاى ئەم هەفتەیەوە، تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد و ژمارەى بەکارهێنەرانى لە ڕۆژێکدا گەیشتە ١ ملیار کەس.
مارک زوکەر بێرگ، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاکە، لە پەڕەى تایبەتى خۆی لە فەیسبوک نوسیوێتى، "هەنگاوێکى گرنگمان بەڕیوە. بۆ یەکەم جارە لە ڕۆژێکدا ١ ملیار کەس فەیسبووک بەکار دەهێنن".
فەیسووک یەکێکە لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانەى کە لە سەرەتاى ساڵى ٢٠٠٤ دا لەلایەن مارک زوکەربێرگەوە دامەزرێنرا و ئێستا زیاتر لە ١،٤ ملیار بەکارهێنەرى هەیە.
0 comments :
Post a Comment